بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات راشکاوانە لەبارەی ناکۆکی کورد لە کوردستانی سووریا و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و روسیا دەدوێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه به دابه‌شبوونی هێز له كوردستانی سووریا ناده‌ن و نایه‌ڵن بوترێت ئه‌مه هێزی فڵان حزب و ئه‌مه هێزی فیسار حزبه، نمونه‌ی هەرێمی كوردستان له سووریا دوباره‌نابێته‌وه كه شه‌ڕی ناوخۆ تیایدا رویدا.
ئیلهام ئەحمەد له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، لەبارەی ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا، رایگه‌یاند، "توركیا هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌ست به له‌شكركێشی خۆی بكات، بۆ ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی له‌وجۆره پێویستی به ره‌زامه‌ندی روسیا و ئه‌مریكا هه‌یه، چونكه رێككه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه توركیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامبدات، مه‌گه‌ر شێت بوبێت، ئه‌وكاته به‌بێ ئه‌وان ده‌توانێت ئۆپه‌راسیۆن بكات، ئه‌گه‌ر شێتیش بوبێت ئه‌وا ده‌بێته بابه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌وشێوه‌یه ئاماده‌یه هه‌مو ته‌نازولێك بۆ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بكات."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "توركیا هه‌ركاتێك بكه‌وێته قه‌یرانه‌وه، پێویستی خۆی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌بینێت، توركیا ترسی له‌وه هه‌یه چۆن كورد له هەرێمی كوردستان ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه به‌هه‌مان شێوه‌ش له كوردستانی سووریا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بهدهسبتهێنێت، بۆیه له به‌رامبه‌ر كورددا سیاسه‌تی قڕكردن په‌یڕه‌و ده‌كات، كاتێك له كوردستانی سووریا پرسی كورد چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌وكاته توركیا ناچاره له‌ناوخۆشدا پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات، توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت بۆیه حكومه‌تی ئاكه‌په فێربوه یان سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕ ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌ده‌ستبهێنێت، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و كه‌سانی دیموكرات".
ئیلهام ئەحمەد هەروەها سەبارەت بە په‌یوه‌ندی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ روسیا و ئەو گۆڕانكارییەی کە به‌سه‌ردا هاتوه، به‌تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا وتی: ئه‌وان ئێستا هێزیان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه و تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریه‌كی جددی له هه‌ڵوێسته‌كانیان دروست نه‌بوه و ئێمه‌ش له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا به وریایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین له‌ناو سوریادا، ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو جوگرافیای سوریادا هه‌ن ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینن بۆ چاره‌سه‌ر پرسی سوریا، واتا هاریكاربن له‌گه‌ڵ گه‌لانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی خۆیان دیاریبكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێك بێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێشبخات ئه‌وا كێشه‌ی سوریا چاره‌سه‌ر نابێت و ده‌بێت روسیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه بكات و به‌شێوازێك كه بكه‌وێته خزمه‌تی چاره‌سه‌ری دۆخی سوریا.
لەبارەی ئەوەی کە دەوترێت لەوانەیە ئه‌و ناوچانه كه هێزی روسیای لێیه، بكشێنه‌وه ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند کە قسه‌یه‌ك هه‌بو كه هێزه‌كانیان له باشوری سوریا ده‌كشێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه تاچه‌ند راسته یان نا هێشتا به‌ته‌واوی نازانین، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئۆكرانیا هه‌یه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕوسیا ده‌بێت له سوریا.
سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات سەبارەت بەوە کە لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنەی لە کوردی سووریا گرت کە هەر کاتێک کێشەیەک دێتە پێشەوە داوا دەکەن لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ بکەن، بەڵام هەرکاتێک کێشەکە نامێنێ ڕاستەوخۆ سارد دەبنەوە لە دانوستان، هۆکاری ئەمە چیە بەڕاستی ئێوە بۆ دانوستان لەگەل دیمەشق ناکەن وتی: دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هه‌بوه و ئێستاش به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بگه‌ینه چاره‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مریكا یان هیچ هێزێكی دیكه‌دا به‌ڵكو خواستی خۆمانه و بڕیاری خۆمانه، روسیا ده‌ڵێت، كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێمه دانوستان ده‌كه‌ین و كاتێك ئه‌مریكا نایه‌وێت دانوستان ناكه‌ین، ئه‌مه به‌جۆره نیه، بۆ ئێمه ئه‌وه تێڕوانینێكی ستراتیژییه و نه تاكتیكه و نه كاتییه، پێمانوایه ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا بكه‌ین به‌وشێوه‌یه نیه كه ده‌ڵێن كاتێك پێمویستمان پێیه‌تی داوای دانوستان ده‌كه‌ین و كاتێكیش پێویستمان پێینیه دانوستان ناكه‌ین، به‌ڵكو له بنه‌مادا ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێكه‌وه كێشه‌ی كورد و سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
لەبارەی قسەکانی سه‌رۆك كۆماری توركیا کە هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له كوردستانی سووریا ده‌ستپێده‌كاته‌وه، وتی: توركیا هه‌ركاتێك بكه‌وێته قه‌یرانه‌وه، پێویستی خۆی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌بینێت، توركیا ترسی له‌وه هه‌یه چۆن كورد له هەرێمی كوردستان ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه به هه‌مان شێوه‌ش له كوردستانی سووریاش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بهدهسبتهێنێت، بۆیه له به‌رامبه‌ر كورددا سیاسه‌تی قڕكردن په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئەوەشی وت کە بۆ توركیا پرسێكی گرنگ نیه و هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌ست به له‌شكركێشی خۆی بكات، بۆ ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی له‌وجۆره پێویستی به ره‌زامه‌ندی روسیا و ئه‌مریكا هه‌یه چونكه رێككه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه توركیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامبدات، مه‌گه‌ر شێت بوبێت ئه‌وكاته به‌بێ ئه‌وان ده‌توانێت ئۆپه‌راسیۆن بكات، ئه‌گه‌ر شێتیش بوبێت ئه‌وا ده‌بێته بابه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌وشێوه‌یه ئاماده‌یه هه‌مو ته‌نازولێك بۆ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بكات.
لە وڵامی ئەو پرسەدا کە بۆچی هه‌وڵناده‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن زیادی کرد: ده‌بێت زه‌مینه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دانوستان بكه‌ین، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وڵه‌تێكی دیالۆگ نیه و ئاماده نیه بۆ گفتوگۆ، حكومه‌تێكی توركیا حكومه‌تی شه‌ڕه نه‌ك ئاشتی، ئێمه ئه‌گه‌ر باسی دیالۆگیش بكه‌ین توركیا نه بیری لێده‌كاته‌وه و نه قبوڵیشی ده‌كات، ئێمه لایه‌نگری شه‌ڕ نین و هه‌رچی پێویست بكات بۆ دیالۆگ و ئاشتی ئاماده‌ین، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌وڵه‌تی شه‌ڕە.
Your Comment